گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کچێکی کورد دوای دوو کاتژمێر لە دەستگیرکردنی جەڵتە لێیدا

2022.09.15 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکی کورد دوای دوو کاتژمێر لە دەستگیرکردنی جەڵتە لێیدا

ناس کورد- 

 

کچێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیرشادی تاران بەهۆی شێوازی جلوبەرگەکەی، جەڵتە لێیدا و پزیشکەکان هیوایان بە چاکبوونەوەی نییە، کەسوکارەکەشی دەڵێن، لە کچەکەیان دراوە بۆیە وای بەسەر هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٣-٩-٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران ئەشکەنجەدراوە و بەهۆیەوە جەڵتە لێیداوە و چووەتە کۆما و لەئێستادا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.



بەوتەی کیاڕەش ئەمینی، برای ژینا کە لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەگەڵیدا بووە، لەگەڵ ژینادا ژمارەیەک ژنی دیکەش دەستبەسەرکراون، پێیان وتوون کە دەبردرێنە گرتووخانەی کاتی و دوای پێدانی کۆمەڵێک ڕێنمایی لەبارەی شێوازی جلوبەرگ و دەرکەوتنیان لە شوێنی گشتی و وەرگرتنی بەڵێننامەی پابەندبوون بە رێنماییەکانی باڵاپۆشی، ئازادیان دەکەن. 

 

براکەی ژینا دەڵێت، دوای ئەوەی ژنانی دیکە ئازادکراون، ژینا نەهاتووەتەدەرەوە و هێزەکانی پۆلیس پێیان راگەیاندووە، خوشکەکەی جەڵتە لێیداوە و بردراوەتە نەخۆشخانەی کەسرا.

 

بەوتەی یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەکەی، ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکران لێیدراوە و بەهۆیەوە سەری بە سەختی بریندار بووە، دوای گواستنەوەی بۆ بنکەی پۆلیس باری تەندروستیی تێکچووە و بە ئەمبوڵانس گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، پزیشکەکان بە بنەماڵەی ئەمینییان ڕاگەیاندووە ژینا تووشی جەڵتەی مێشک بووە هیوایەک بۆ باشبوونەوەی نییە.