گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت وەڵامى دوو نوسراوى سلێمانى ناداتەوە

هەنگاوى نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەى دامەزراندنى 26 کەس دەگیرێتەبەر

2022.09.15 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاوى نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەى دامەزراندنى 26 کەس دەگیرێتەبەر

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى هەنگاوى نوێ دەگرێتەبەر بۆ راگرتن و هەڵوەشاندنەوەى دامەزراندنى (26) کەس، دواى ئەوەى هەوڵەکانى پێشووى لەو بارەیەوە بێ ئەنجام بوون و حکومەت وەڵامى نەدانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو  (26) کەسە بۆ شارەوانى نەسر لەقەزاى شارەزوور بەشێوەى گرێبەست دامەزرێنراون، دواى ئەوەى ساڵێک لەمەوبەر شارەوانییەکە بەفەرمى کرایەوە.

 

دامەرزاندنى ئەو کەسانە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە، بەو پێیەى دەوترێت بەدەر لە رێنماییەکان و لەدەرەوەى کێبڕکێ دامەزرێنراون.

 

رەمەزان نامیق ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، دەبوو دامەزراندنى ئەو کەسانە لەنێوان قایمقامیەت و شارەوانى بەشێوەیەکى ئاشکرا بکرایە و لەڕێگەى فۆرم و سیڤیەوە بوایە، نەک لەڕێگەى ناسیاوییەوە.

 

وتیشى "دامەزراندنى ئەو کەسانە بەو شێوەیە نایاساییە، بۆیە سورین لەسەر هەڵوەشاندنەوەى ئەو دامەزراندنە و دواتر بە ڕێگەى یاسایی و لەسەر بنەماى سیڤى و کێبڕکێ دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان لەو شوێنە دابمەزرێنرێن".

 

بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو دامەزراندنە، ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە تەموزى ئەمساڵدا نوسراوێکى ئاڕاستەى جێگرى سەرۆکى حکومەت کرد، هەروەها بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بە نوسراوێک هەمان داواکارى ئاڕاستەى وەزارەتى شارەوانى کرد، بەڵام داواکانیان جێبەجێنەکرا.

No description available.

رەمەزان نامیق وتى "نوسراوەکانى ئەنجومەن لەو بارەیەوە جێگەى خۆیان نەگرتووە، بۆیە لیژنەیەکى سێ کەسیمان پێکهێناوە لەو بارەیەوە".

 

لیژنەکە سێشەممەى رابردوو، چوار لایەنى پەیوەندیدارى لە قایمقامیەت و شارەوانى وارماوە، سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بانگهێشتکرد، بەڵام نەگەیشتن بەئەنجام لەو بارەیەوە.

 

رەمەزان نامیق وتى "بەداخەوە بەشێکیان وتیان دروستکردنى شارەوانییەکى نوێ بە هەوڵى ئێمە و لەرێگەى عیلاقەى شەخسیەوە کراوە و حەقى خۆمانە کەسانێک دیارى بکەین بۆ کارکردن لەو شوێنە، چونکە پێوەى ماندووبووین".

 

دواى بێ ئەنجامى کۆبوونەوەکە، لەئێستادا لیژنەکەى ئەنجومەنى پارێزگا سەرقاڵى نوسینى کۆنوسێکە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ ئەو کەسانە نەکرێت.

 

رەمەزان نامیق دەڵێت "هەفتەى داهاتوو ئەم هەنگاوە دەگرینەبەر، داوا لە وەزارەت و ئەنجومەنى وەزیران دەکەین رەزامەندى بدەن بە گۆڕینیان".

No description available.