ناس کورد-
پۆلیسی ئیتاڵیا رایگەیاند، پێنج کەس لە رۆمای پایتەخت و برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە تۆمەتی بە قاچاخ بردنی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ ئەوروپای رۆژئاوا بە فڕۆکەی تایبەت دەستگیرکراون، لە رێگەی گەشتێکەوە کە تێچووی نزیکەی دە هەزار یۆرۆ بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەو تۆمەتبارانە کە ئێستا دەستبەسەرن، تۆمەتبارن بەوەی کە پەیوەندییان بە رێکخراوێکی تاوانکارییەوە کردووە بە ئامانجی هاوکاریکردنیان لە کۆچی نایاسایی.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەوان ناسنامەی ساختەی دیپلۆماسی بە كۆچبەران دەدەن، لە سانت كیتس و نیڤیسەوە، كۆچبەران دەخەنە ناو فڕۆكەیەك كە بەرەو وڵاتی كاریبی دەڕوات، لە گەشتێكدا كە وەستان لە ئەوروپا لەخۆدەگرێت.
پۆلیس ئاماژهی بهوهداوه كه كۆچبهرهكان كه زۆربهیان كورد یان عێراقی بوون له فڕۆكهكه دادهبهزین و ناسنامهی راستهقینهی خۆیان ئاشكرا دهكهن و داوای پهنابهری دهكهن.
بەپێی لێکۆڵەرانی کەیسەکە، پێنج نیشتنەوەی جیاواز لە ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەمسا و بەلجیکا لە نێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ تۆمارکراون، هەر کۆچبەرێک نزیکەی ١٠ هەزار یۆرۆی بۆ گەشتەکە داوە.
ئهو تۆمهتبارانه دوای لێكۆڵینهوهی هاوبهشی پۆلیس لهو پێنج وڵاته ئهوروپییه، به هاوكاریی دهسهڵاتدارانی ئهمریكا و ئاژانسهكانی یۆرۆپۆل و یۆرۆجست له یهكێتی ئهوروپا دهستگیركراون.
هێشتا گەڕان بەدوای دوو گومانلێکراوی دیکە لە ئیتاڵیا و بەلجیکا بەردەوامە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا پۆلیسی بەلجیکا دەستی بەسەر دوو فڕۆکەی تایبەتیشدا گرتووە بە بەهای ٤٢٦ هەزار یۆرۆ.
وڵاتانی ئەوروپا ڕێکارەکانیان توندتر کردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران، هەندێک وڵاتیش شێوازی کۆنترۆڵکردنیان لە سنوورەکانیان بەهێز کردووە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی چوونە ژوورەوەی کۆچبەران و پەنابەران.