ناس کورد-
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر چەند کەس و لایەنێکدا سەپاند کە پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە، ئەوەش بەهۆی چالاکییە ئەلیکترۆنییەکانییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى خەزێنەی ئەمەریکا (14-9-2022) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سزاکان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هاوبەشی چەند ئاژانسێکی ئەمەریکادا هاتوون، لەنێویاندا وەزارەتەکانی داد و دەرەوە. بەهۆی چالاکییە ئەلیکترۆنییەکانەوە سزا بەسەر دە کەس و دوو قەوارەدا سەپێنراوە.
هەفتەی رابردوو، وەزارەتى خەزێنەی ئەمریکا سەپاندنی سزای بەسەر کۆمپانیایەکی ئێرانی راگەیاند، بەهۆی رۆڵی لە هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا بۆ بەکارهێنان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا.