گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە

سەرۆکایەتى هەرێم وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان ئاشکرادەکات

2022.09.14 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى هەرێم وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

چاوەڕواندەکرێت پارتى و یەکێتى بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى کۆتایی لەسەر هەڵبژاردن کۆبنەوە، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتى هەرێمیش دەڵێت، دەیانەوێت هەڵبژاردن لە دوورترین ماوەدا، مانگی چواری ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتى هەرێم (14-9-2022) بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چاوەڕێی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتین، بۆ ئەوەی دواتر وەک سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجامبدەین و وادەی هەڵبژاردن دیاری بکەین".

 

چاوەڕواندەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، پارتی و یەکێتی لەسەر دوایین کۆسپەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بەتایبەت لەسەر سیستەمی هەڵبژاردن، کە یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە داوای فرە بازنەیی دەکەن، لە بەرامبەردا پارتی پێشنیازیکردووە سیستەمی هەڵبژاردن له‌ سه‌دا پەنجا یەک بازنە بێت و سەتا پەنجاش فرە بازنە بێت، ئەوەش بەپێی کەناڵەکە.

 

ئەگەر هەڵبژاردن بۆ مانگی چواری ساڵی داهاتوو دوابخرێت، پێویستە پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە.

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لە شوباتى ئەمساڵدا بڕیاریدا رۆژى 1/10/2022 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە پێناچێت لەوادەى خۆى ئەنجام بدرێت. 

  

دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری ئەمساڵ چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات.