گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ ئاشکرا کرا

2022.09.14 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ ئاشکرا کرا

ناس کورد-

پارەی پێویست بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابینکرا و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە میدیای فەرمیی یەکێتی (14ی ئەیلولی 2022) ڕاگەیاند، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و لەڕێی بانکی ناوەندی سلێمانییەوە پارەی پێویستی دابینکرد و ھەفتەی داھاتوو دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت.

 

ئاشکراشیکرد، بەڵێن دراوە پاش چەند ھەفتەیەک پارەی پێویست بۆ دەرماڵەی مانگی شەش دابینبکرێت.

 

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راشیگەیاند، بە ھاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ھەوڵی بەدەستھێنانی وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بۆ خوێندکاران.