ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو وێنەیەی جیلان سهباح، بهڕێوهبهرى پشكنین و مزگهوتهكان له بهڕێوهبهرایهتى ئهوقافى سلێمانى به لهچكهوه له تۆڕه كۆمهڵایهتیيهكان بڵاوبووەتەوە ڕاست نییە و فۆتۆشۆپە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە لێدوانێکدا (14ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "ئەو وێنە نوێیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ساختەیە و بە بەرنامەیەکی هاوشێوەی فۆتۆشۆپ دروستکراوە".
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو بەڕێوەبەرەی ئەوقافی سلێمانی کە حیجاب نییە، مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ناچار بوو ڕوونکردنەوە بدات و ڕایگەیاند، لە سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوا کراوەتەسەر ناوبراو، بەڵام ئەم خاتوونە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم و هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندنێک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافەوە
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکمان لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی ، چەمچەماڵ ، شارەزوور بۆ چارەسەر و گرفتەکانی مزگەوتەکان لە ڕووی ئیدارییەوە هەندێ پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین خاتوو جیلان دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و دوور لە پرەنسیپی ڕۆژنامەگەری ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەم خاتوونە بەڕێزە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ڕەخنانەی کە گرتوویانە بۆ ئەم بەڕێزە هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئەوقافی گشتی