گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

پارتی: ڕێبەر ئەحمەد تاکە کاندیدمانە

2022.09.14 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: ڕێبەر ئەحمەد تاکە کاندیدمانە

ناس کورد-

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، تاكه‌ كاندیدی پارتییه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای حزبەکەی (14ی ئەیلولی 2022) ڕاگەیاند، له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه‌، تا ئێستا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د تاكه‌ كاندیدی پارتییه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌.

 

له‌باره‌ی پۆستی داهاتووی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵی شیعه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووره‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵام پێمان باشه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ رێككه‌وتنێك له نێو ماڵی شیعه‌دا هه‌بێت ".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنەیەک لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شیعە و سوننەکان بۆ دارشتنی بەرنامەی کاری حکومەتی نوێی عێراق پێکهێنراوە.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق بۆ كورد زۆر گرنگه‌، چونكه‌ زۆر پرسی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن پێویسته‌ له‌ حكومه‌تی داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكرێن، دیارترینیان بابه‌تی بوودجه‌، دابه‌شكردنی داهاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی، پێشمه‌رگه‌ و مادده‌ی 140 ـه‌.