ناس کورد-
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو سه‌ره‌تای مانگی ئاب، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێم (14ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، بەپێی ئامارەکانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، واتە له ڕێكه‌وتی 1ی كانوونی دووه‌می 2022 تاكو 1ی ئابی 2022، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان."
دەشڵێت، "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن زیاتر له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه دێن به شێوه‌یه‌ك 85% ی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن وه ئه‌وانی تر گه‌شتیاری بیانین و له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی 15%ی گه‌شتیارانن".
باسی لەوەشکردووە کە "به‌رنامه و پلانی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان زیاتر و جۆراوجۆر بكرێن تاكو سه‌رنجی گه‌شتیاران زیاتر بكه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانی."
پلانێكی هه‌شت ساڵه بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری دانراوه
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌و كار و پڕۆژه‌كانی داهاتوو له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی 5ی حوزه‌یرانی 2022 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی باسكردن بوو له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتێكی 17 خاڵی پێشكه‌ش كرا، و دواتر تیشكخرایه سه‌ر دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، به‌رمه‌بنای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بۆ نموونه دروستكردنی تاوه‌ری گه‌شتیاری و پارك و ته‌له‌فریك و كردنه‌وه‌ی شوێنی كه‌لتووری له شاره‌كان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی و ئه‌كواریۆم و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و هۆڵی سینه‌مایی گه‌وره و ئه‌نجامدانی ئیڤێنت و كۆنفرانسی جیاواز و تایبه‌ت به گه‌شتیاری و كردنه‌وه‌ی پێشانگای گه‌شتیاری تا له ڕێگا‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م كه‌رته ببووژێته‌وه.
نزیكه‌ی سێ هه‌زار بنكه و شوێنی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار، له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاریمان هه‌یه كه خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م شوێنانه چالاكی جیاوازی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری هاوینه‌مان هه‌یه كه گه‌شتیاره‌كان ڕوو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانه‌شمان هه‌یه كه چه‌ندین چالاكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت كه ساڵانه ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت.