گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

لە شارباژێر دەستبەسەر 20 فەردە خەڵوز و چەندین دارى بڕاودا گیرا

2022.09.14 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
لە شارباژێر دەستبەسەر 20 فەردە خەڵوز و چەندین دارى بڕاودا گیرا

ناس کورد-

پۆلیسی دارستان لە سنورى گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێر دەستیگرت بەسەر 20 فەردە خەڵوز و چەندین دارى بڕاودا گرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "دواى ئەوەى ئاگادارکرانەوە لە سنورى گوندى (مالومە) هاووڵاتیەک سەرقاڵى داربڕینە دەست بەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنى مەبەست، پێش گەشتنى مەفرەزەکە هاووڵاتیەکە هەڵهات بوو.

 

دەشڵێت، "توانرا دەست بەسەر 20 فەردە خەڵوزو زیاتر لە 40 بڕ دارو یەک کورەى خەڵوزو یەک ماتۆرو دوو خاکەنازو یەک خەرماشەدا بگیرێت."


جەختیکردووەتەوە کە "لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەکە بەردەوامە."

 

داواش لە هاوڵاتیان دەکات "لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگە پابەندى ڕێنمایەکانى پۆلیسى دارستان بن".

May be an image of outdoorsMay be an image of tree and outdoorsMay be an image of tree and outdoorsMay be an image of outdoors and text that says "SHINING MOTOR"