گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

تەنوورەی کورت و گوێرەوی سور.. نهێنی جلەکانی پاشا چارڵز چییە؟

2022.09.14 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
تەنوورەی کورت و گوێرەوی سور.. نهێنی جلەکانی پاشا چارڵز چییە؟

ناس کورد-

پاشای بەریتانیا، چارڵزی سێیەم بە تەنوورەیەکی کورت و گوێرەوییەکی سوورەوە سەردانی کەنیسەی سانت گایڵزی لە ئەدینبۆرگی پایتەختی سکۆتلەندا کرد تاوەکو تەماشای تابوتی شاژنی کۆچکردوو ئەلیزابێسی دووەم بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەرکەوتنی پاشا چارڵز بەو تەنوورە کورتەوە مشتومڕێکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین پرسیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، بە تایبەت کە یەکەمجار نییە ئەو جلی لەم جۆرە لەبەر بکات.

 

رۆژنامەی (The Independent)ی بەریتانی ڕایگەیاند، ئەو جلە جلی کلتوریی سکۆتلەندییە، پێکهاتووە لە تەنوورەیەکی سور هەروەها گوێرەوییەکی سووری درێژ تاوەکو ئەژنۆ لەگەڵ پێڵاوێکی ڕەش.

 

بە پێچەوانەی زۆرێک لە کلتورەکان، تەنووری سوری شەترەنجی لە سکۆتلەندا بە جلوبەرگێکی پیاوان دادەنرێت.

 

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت لە زاری یەکێک لە شارەزایانەوە بڵاویکردەوە، لەبەرکردنی ئەم جلە لە شاری ئەدینبۆرگ "نیشانەی ڕێزگرتن و خۆشەویستی و پێزانینە بۆ سکۆتلەندا".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌م جۆره‌ جلوبه‌رگ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ی زیاتر بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی پاشا چه‌ندین جار له‌به‌ر ده‌كرا.

وە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ئاشکرایکردووە کە تەنوورەی سکۆتلەندی "یەکێکە لە جلوبەرگە دڵخوازەکانی پاشا".

 

هەروەها هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە پاشای نوێ پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ سکۆتلەندا هەیە و ئاماژە بەوە دەکەن کە "جگە لە ئارەزووی لەبەرکردنی تەنوورەی سکۆتلەندی، چارڵی سێیەم بەشێک لە تەمەنی هەرزەکاری لە بەشەناوخۆیی لەم وڵاتەدا بەسەر بردووە".