گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

زانیارى نوێ لەبارەى دروستکردنى شوقەی كرێچیان لەهەولێر

2022.09.13 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى دروستکردنى شوقەی كرێچیان لەهەولێر

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، پڕۆسەی كارەكانی شوقەی كرێچیان بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و قۆناغی زۆر باشی بڕیوە، دواى رێککەوتن لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان تیروپشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو (13-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "كارەكانی شوقەی كرێچیان بە باشی دەڕوات، لە هەولێر دوو شوێنی زۆر گرنگ و شایستەمان بۆ دروستكردنی شوقەكان دیاری كردووە، کە دەكەوێتە نێوانی شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری".

 

سەبارەت بە راگەیاندنی تیروپشك بۆ ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە، پارێزگارى هەولێر دەڵێت "كاتێ لەگەڵ وەبەرهێنەرەكان گەیشتینە رێككەوتن و راگەیاندرا، ئەوكات پڕۆسەی تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكرێت، كە فۆڕمیان پێشكەش كردووە، بەڵام بەر لەوە، لیژنه‌یه‌كی باڵا و پسپۆر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان پێكهێنراوه،‌ به‌جۆرێك دوای وردبینیەکی زۆر بۆ ئه‌و ناوانه‌ی‌ موسته‌هه‌قن، به‌ چاودێریی داواكاریی گشتیی پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دواى بڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دروستکردنى 20 ھەزار یەکەى نیشتەجێبوون بە پاڵپشتیی حکوومەت بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان لەسەرەتاسەرى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بەچۆنیەتى دروستکردن و دەستکردن بەو شوقانە و راگەیاندنی ناوی سوودمەندانی پڕۆژەكە لەهەولێرى پایتەخت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: "لە هەولێر زەوی بۆ شوقەكان دابین كراوە، ئێمەش ئامادەین و لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە گفتوگۆ داین، ژمارەیەك وەبەرهێنەری باشیش پڕۆژەی خۆیان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی هەم بە قیستێكی درێژخایەن و هەمیش بە كەمترین نرخ ئەو یەکانە بدرێت بەو خەڵكەى موسته‌هه‌قن".

 

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها رایگەیاند: "كارەكانی شوقەی كرێچیان بە باشی دەڕوات، لە هەولێر دوو شوێنی زۆر گرنگ و شایستەمان بۆ دروستكردنی شوقەكان دیاری كردووە، کە دەكەوێتە نێوانی شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، ئەو بەرنامەیەش بەرنامەی جەنابی سەرۆكی حكومەتى هەرێمى کوردستانە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكانى راسپاردووە، كە ئەو پڕۆسەیە بەخێرایی بەڕێوەبچێت و لای ئێمەش لەهەولێر قۆناغی زۆر باشی بڕیوە".

 

گوتیشی: "لە هەولێر زەوی بۆ شوقەكان دابین كراوە، ئێمە ئامادەین و لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە گفتوگۆ داین، ژمارەیەك وەبەرهێنەری باشیش پڕۆژەی خۆیان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی هەم بە قیستێكی درێژخایەن و هەمیش بە كەمترین نرخ ئەو یەکانە بدرێت بەو خەڵكەى موسته‌هه‌قن. و دەبێـت كوالێتیی شوقەكان زۆر باش بێت، چونكە جەنابى سەرۆكی حكومەت جەخت لەسەر سێ شت دەكاتەوە، كوالێتییەكی باش، نرخێكی گونجاو، قیستێكی درێژخایەن".

 

سەبارەت بە راگەیاندنی تیروپشك بۆ ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە، پارێزگارى هەولێر دەڵێت: "كاتێ لەگەڵ وەبەرهێنەرەكان گەیشتینە رێككەوتن و راگەیاندرا، ئەوكات پڕۆسەی تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكرێت، كە فۆڕمیان پێشكەش كردووە، بەڵام بەر لەوە، لیژنه‌یه‌كی باڵا و پسپۆر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان پێكهێنراوه،‌ به‌جۆرێك دوای وردبینیەکی زۆر بۆ ئه‌و ناوانه‌ی‌ موسته‌هه‌قن، به‌ چاودێریی داواكاریی گشتیی پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت".

 

جێگەى باسە، بۆ دروستکردنى ئەو یەكە نیشتەجێبووانەی لە هەولێر بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان، 16 وەبەرهێنەر داوایان كردووە شوقەكان دروست بكەن. رووبەری شوقەكانیش 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری دەبن، وەکوو نرخی خەمڵاندنی شوقەکان بۆ هاووڵاتییان، هەر مەترێک لەنێوان 250 بۆ 300 دۆلار دەبێ، قیستەکانیش بەماوەى 12 بۆ 15ساڵ دەدرێت.