ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، داهاتى سێ ساڵ بریتی بووە لە 46,3 تریلیۆن دینار و خەرجییەکەى 49,8 تریلیۆن دینار بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەت (13-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەبارەت بە تێکڕای داهاتی نەوتی فرۆشراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێژەی 55%ـی ئەو داهاتە بۆ خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، کۆگاکردن و گواستنەوە خەرجکراوە، هەروەها رێژەی 45%ـیشی وەک داهاتی سافی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا و سەرەڕای ئەو گەمارۆ ئابوورییەی کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە خراوەتە سەری توانیویەتی لە ڕێگای چەند سەرچاوەیەکەوە مووچە بۆ هاووڵاتییانی خۆی دابین بکات و چەندین پرۆژەی ستراتیژیش ئەنجام بدات و هەروەها بۆیەکەمجار حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی بە پشت بەستن بە داهاتی خۆی بەبێ حکومەتی فیدراڵی مووچە دابەش بکات.
داهات
داهاتی حکومەت لە داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەمویلی حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان پێکدێت. لەم سێ ساڵەی کابینەدا کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46,3 تریلیۆن دینار.
خەرجی
خەرجیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە: مووچە، خەرجییەکانی نەوت، بەکارخستن و وەبەرهێنان و کرێی وێستگەکانی کارەبا هەروەها دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان. لە ماوەی ئەو سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی حکومەت بریتی بووە لە 49,8 تریلیۆن دینار.
سەبارەت بە تێکڕای داهاتی نەوتی فرۆشراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێژەی 55%ـی ئەو داهاتە بۆ خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، کۆگاکردن و گواستنەوە خەرجکراوە، هەروەها رێژەی 45%ـیشی وەک داهاتی سافی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت.
خەرجی پرۆژەکان
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەردەوامیدانی پێدانی مووچە، بەڵام بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەستی بووە بەردەوامی داوە بەو پرۆژانەی کە پێویست بوون، کە لە ٨٨٤ پرۆژە پێکهاتوون بە گوژمەی ٨٤٠ ملیار دینار و بەپێی ساڵەکانیش بەم شێوەیە بووە:
- له ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار خهرج كراوه.
- له ساڵی 2020 بڕی 151 ملیار دینار خهرج كراوه.
- له ساڵی 2021 دا بڕی 446 ملیار دینار خهرج كراوه
خهرجی بهپێی سێكتهر
ڕێگهوبان: 392 ملیار
شارهوانی: 282 ملیار
كارهبا: 25 ملیار
سایلۆ: 37 ملیار
پهروهرده: 26 ملیار
نیشتهجێبوون: 25 ملیار
بهنداو: 22 ملیار
سێكتهرەکانی دیکە: 31 ملیار
دەستەی وەبەرهێنان
جگە لەو پرۆژانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئەنجامی داون، زەمینەسازیشی کردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت و بۆ ئەوەش لە سێکتەری وەبەرهێناندا مۆڵەتی بە چەندین پرۆژە داوە و لەو رێگەیەشەوە زیاتر لە 120 هەزار هەلی کار بەشێوەی راستەوخۆ رەخسێنراوە.
ساڵی یەکەم
لە ســـاڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت بە ٤٣ پڕۆژە دراوە بە ســـەرمایەی ٩٠٢ ملیۆن دۆلار و لەســـەر رووبەری ٨٧٥ دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
1- پیشەسازی: ١٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٥٧ ملیۆن دۆلار.
2- نیشتەجێبوون: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 375 ملیۆن دۆلار.
3- فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 44 ملیۆن دۆلار.
4- - گەشتیاری: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
5- وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
6- بازرگانی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 43 ملیۆن دۆلار.
7- - تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 20 ملیۆن دۆلار.
8- - کشتوکاڵ: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 3 ملیۆن دۆلار.
ساڵی دووەم
لە ساڵی دووەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە ٨٧ پرۆژە داوە بە سەرمایەی ٧ ملیار و ٣٠٤ ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری ٧٠٧٥ دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
ساڵی سێەم
لە ساڵی سێیەمدا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەت بە ٦٤ پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی ٢ ملیار و ٩٤٥ ملیۆن و لەسەر رووبەڕی ٢٢٢١ دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
پیشەسازی: 14 پڕۆژە بە سەرمایەی 204 ملیۆن دۆلار.
نیشتەجێبوون: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 248 ملیۆن دۆلار
. فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 38 ملیۆن دۆلار.
گەشتیاری: 8 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیار و 34 ملیۆن دۆلار.
وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 7 ملیۆن دۆلار.
بازرگانی: 22 پڕۆژە بە سەرمایەی 243 ملیۆن دۆلار
تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار.
کشتوکاڵ: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 133 ملیۆن دۆلار.
بانكەكان: 2 پڕۆژه بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار
کۆی گشتیی سەرمایەی وەبەرهێنراو لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە سێکتەری وەبەرهێنان 11.15 ملیار دۆلار بووە.