ناس کورد-
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سێ قۆناغ ده‌بێت و هه‌ر خێزانێك بڕى (200) لیترى پێدەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاندى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەکۆبوونەوەى (13-9-2022) لەگەڵ لیژنه‌ى وزەى پەرلەمان جەختیکردەوە، "میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سێ قۆناغى ده‌بێت و سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان و دواتر ده‌وروبه‌رى شاره‌كان و پاشان سه‌نته‌رى شاره‌كان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مانگى ١٠وه ده‌ستپێبكه‌ن و به‌و ئومێده‌شه‌وه كه هه‌رسێ قۆناغه‌كه تا كۆتایی ساڵ تەواو ببێت"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لێژنه‌ى وزە و سامانه سرووشتییه‌كانی پەرلەمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان كۆبووەوە
به‌مه‌به‌ستى جه‌ختكردنه‌وه له‌سەر دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى و غاز به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆى سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٩/١٣، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و لەلایەن دکتۆر هێمن هەورامی جێگری سەرۆک پەرلەمان پێشوازی لێ‌کرا، دواتر لێژنه‌ى وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی پەرلەمانی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حەمه ساڵح، سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه، له هۆڵی لێژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت كۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه د.ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و ئه‌حمه‌د موفتى، بریکارى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان و ڕێبین زه‌نگه‌نه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوان و د. خه‌زال عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گرێبه‌سته‌كان و ئابوورى ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییه‌تیى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى و غازى ماڵان كرا.
دواى خسته‌ڕووى كێشه و گرفتى هاووڵاتییان و داواكارییه‌كان به‌هۆى هاتنى وه‌رزى زستان، له‌لایه‌ن وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان و ستافه‌كه‌ى، ڕایانگه‌یاند: "میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سێ قۆناغى ده‌بێت و سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان و دواتر ده‌وروبه‌رى شاره‌كان و پاشان سه‌نته‌رى شاره‌كان"، گووتیشیان: "هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مانگى ١٠وه ده‌ستپێبكه‌ن و به‌و ئومێده‌شه‌وه كه هه‌رسێ قۆناغه‌كه تا كۆتایی ساڵ تەواو ببێت.
شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان بۆ لێژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانیان خسته‌ڕوو كه پارساڵ بڕى (١١١) ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رژمێرى و داتایانه‌ى ئه‌وان ئاماده‌یان كردووه، یه‌ك ملیۆن و (٢٨٤) هه‌زار و (٢٧٦) خێزان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، بۆیه ئه‌مساڵ پێویستیان به (٢٥٧) ملیۆن و (٤٨٩) هه‌زار و (٢٠٠) لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه، تاوه‌كو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌شى بكه‌ن.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دابینكردن و چاودێریكردنى فرۆشتنى غاز له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مێهێنانى غاز كرده‌وه تاوه‌كو قه‌یران دروست نه‌بێت و كێشه و گرفته‌كانى هاووڵاتییانى پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان، لێژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى دڵنیا كرده‌وه كه به‌هه‌موو تواناوە هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م ماوه‌یه‌ى پلانیان بۆ داناوه نه‌وتى سپى دابه‌ش بكه‌ن، به‌جۆرێك بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى (٢٠٠) لیتر دابین بكرێت.