گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودەکانی زیاترن لە هەنگاوەکان

توێژینەوەیەکی نوێ؛ ڕۆشتن بە پێ مەترسی مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە

2022.09.13 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ؛ ڕۆشتن بە پێ مەترسی مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە

ناس کورد-

پێڵاوێک لەپێ بکە و هەنگاو ژمێرەری ناو مۆبایلەکەت چالاک بکە، بە ڕۆشتنی 10 هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا، مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی باشووری دانیمارکی کە "م. ئارام محەمەد" كردوویەتی بە کوردی، دەریخستووە کە سوودەکانی تەندروستی لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا بەرز دەبنەوە، بەڵام لە 10 هەزار هەنگاودا دەگەنە لوتکە – ڕۆشتنی زیاتر لە 10 هەزار هەنگاو، کاریگەرییەکان کەمتردەکەنەوە.

 

بۆیە ڕەنگە ژماردنی هەنگاوەکان گرنگ بن بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە چالاکیی جەستەیی بێ ڕێکنە‌‌خراو و بێ پلان ئەنجام دەدەن وەک کاری ماڵەوە، باخداری و پیاسەکردن.


بۆرخا دێل پۆزۆ کروز، هاوکارنووسی توێژینەوەکە کە مامۆستای یاریدەدەرە لە زانکۆی باشووری دانیمارک ئاماژەی بەوەدا: "جێی سەرنجە، ئێمە توانیمان پەیوەندی لە نێوان هەنگاوە ئاساییەکان (ئەو هەنگاوانەی بۆ ڕۆیشتن دەنرێن لە ژیانی ڕۆژانەدا) و مەترسی کەمتربونەوەی هەردوو نەخۆشی شێرپەنجە و دڵ دەستنیشان بکەین"


دکتۆر ئەندرۆ فریمان، بەڕێوەبەری خۆپاراستن و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان لە تەندروستی نیشتمانی دێنڤەر وتی: "بەگشتی، پێموایە توێژینەوەکە بە باشی ئەنجامدراوە و بە دڵنیاییەوە ئام توێژینەوەیە دەبێتە هۆی بتەوترکردنی بناغەی ئەو زانیاریانەی کە پێمان دەڵێت وەرزشکردن کارێکی باشە." , کۆلۆرادۆ. ئەو لە توێژینەوەکەدا بەشدار نەبووە.


فریمان وتی: "چالاکی جەستەیی بە تەواوی گرنگە، کاتێک ئەم چالاکییە تێکەڵ دەکەیت لەگەڵ خواردنی ڕووەکی، کاردەکەیت لەسەرکەمکردنەوەی فشار، خەوتنی پێویست بۆجە‌ستە دەستەبەر ئەکەیت و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی تردا دروستەکەی – ئەوا ئەمە دەبێتە ڕەچەته سیحراویەکەی تۆ. ئەمە کانگای گەنجییە، ئەگەر بتەوێت''.


ڕۆیشتن بە پێیان یارمەتی نەخۆشی بیرچوونەوەش دەدات
دێل پۆزۆ کروز و تیمەکەی لەم دواییانەدا توێژینەوەیەکی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە کە دەرکەوتووە ڕۆیشتنی 10 هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی 50% کەمدەکاتەوە.

 

بەڵام ئەگەر ڕۆیشتن بە خێرایی 112 هەنگاو لە خولەکێکدا بۆ ماوەی 30 خولەک ڕوویدابێت، ئەوە زۆرترین کەمبوونەوەی مەترسی لێدەکەوێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 62% مەترسی نەخۆشی بیرچوونەوە. 30 خولەکی ڕۆیشتن بەو خێراییە پێویست ناکات بە یەکجار ئەنجامبدرێت، دەکرێ بەسەر ڕۆژەکەدا دابەشبکرێت.