ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی سلێمانی، وەرزی پایزی ئەمساڵیش ڕێژەی بارانبارین وەک پێویست نابێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە وەرزی زستاندا ڕێژەکە زیاد بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی هەرێم (سێشەممە 13-9-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "بەگوێرەی پێشبینییەکان ڕێژەی بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵیشدا لەخوار ئاستی تێکڕایی ئاساییەوە دەبێت و وەک دوو وەرزی ڕابردوو دەبێت."
وتیشی، "بەڵام پشتیوان بەخوا ئەگەری هەیە لە مانگی 12 و سەرەتای ساڵی نوێ واتە وەرزی زستان ڕێژەی بارانبارین زیاد بکات و بگاتە ئاستی ئاسایی."