ناس کورد-
سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە کە ڕووسیا لە بەرەکانی جەنگدا بەکاری هێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتر لە مانگی تەمموزدا هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداری دا کە تاران بەنیازە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بۆمبەوە بنێرێت بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە شەڕی دژی ئۆکرانیا، هەرچەندە سەرەتا ئێران ڕەتیکردەوە، بەڵام بەمدواییە فەرماندەی سپای پاسداران شانازی کرد بە پڕچەککردنی یەکێک لە زلهێزەکانی جیهان، ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس،
وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا وێنەی پاشماوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە کە لە شێوەی سێگۆشە دەچێت و بە "شاهید" ناسراوە.
ئۆكرانیا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەیان لە نزیك كۆبیانسك خستووەتە خوارەوە.
Iranian attack UAV Shahed-136, eliminated by the #UAarmy near Kupiansk, Kharkiv region.
— Defense of Ukraine (@DefenceU) September 13, 2022
🇷🇺 and 🇮🇷: A perfect union of two despots.
@kms_d4k pic.twitter.com/M7sQ9PX1hJ