گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

سعودیە کەسێکی دەستگیرکرد عەمرەی بۆ شاژنی کۆچکردووە بەریتانیا کردبوو

2022.09.13 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە کەسێکی دەستگیرکرد عەمرەی بۆ شاژنی کۆچکردووە بەریتانیا کردبوو

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەستگیرکردنی عەمرەکارێکی یەمەنییان راگەیاند کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبوویەوە و تێیدا عەمرەی بۆ گیانی شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا ئەلیزابێسی دووەم ئەنجامدابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسایشی گشتیی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێکدا (13ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، ئەو کەسە "ڕێسا و ڕێنماییەکانی" پێشێل کردووە، ئەوە "جگە لە پێشێلکردنی بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامی کە ڕێگری لە ئەنجامدانی ئەم ئەرکە دەکات بەناوی نا موسڵمانەوە."

 

ئەم بابەتە مشتومڕێکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سعودیە دروست کردووە، بە تایبەت کە لە کاتی بەڕێوەچوونی حەج یان عەمرەدا هەڵکردنی هەر لافیتە و دروشمێکی سیاسی یان تایفی قەدەغەیە.

ئەو پیاوە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە کە ماوەیەکە لە 20 چرکە تێناپەڕێت، جلوبەرگی ئیحرامی لەبەردایە، لافیتەیەکی سپی بەدەستەوەیە کە بە دەستنووس لەسەری نووسراوە: "عومرە بۆ گیانی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم، داواکارین لە خودای گەورە لە بەهەشت شاد بکات."

پیاوەکە دەشڵێت: "داواکارین لە خودای گەورە بیخاتە لای بەندە چاکەکانی، داوا لە خودا دەکەین بیخاتە بەهەشتەوە".