گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی پێدانی قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتیانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.09.13 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پێدانی قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتیانی هەرێم  ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیانی هەرێم لەلایەن بانکی ڕافیدەینەوە ڕوونکردنەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 13-9-2022) ڕایگەیاند، "کردنەوەی لقی بانکی ڕافیدەین لە هەرێمی کوردستان کارێکی قورس نییە و بانکەکەش ڕەزامەندن لەسەر ئەو کارە، بۆیە داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە ڕەزامەندی بدات لەسەر ئەوە." 

 

بانکی ڕافیدەین بانکێکی حکومییە لە عێراق و چەندین جۆر پێدانی قەرز و پێشینەی هەیە کە بەوتەی د. نەرمین مەعروف لە پێنج ملیۆنەوە تا 250 ملیۆن دینار دەبێت و دەیدات بە هاووڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق. 

 

لەبارەی ئەوەی ئەگەر لقی بانکەکە لە هەرێم بکرێتەوە، ئەو قەرزانە دەدرێت بە هاووڵاتیانی هەرێمیش، د. نەرمین مەعروف باسی لەوەکرد، "باسی وردەکاری پێدانی قەرزەکانمان نەکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانکەکە حکومییە و خزمەتگوزارییەکانی حکومەتیش بۆ هەموو هاووڵاتیانی عێراقە، بۆیە قەرزەکان هاووڵاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "قەرزەکان بە بارمتەی فەرمانبەری حکومی یاخود تاپۆی خانوو دەدرێن و هەموو هەوڵێک دەدەین لقی بانکەکە لە هەرێمیش بکرێتەوە."