ناس کورد-
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەستپێکردنی، دابەشکردنی نەوتی راگەیاند و دەڵێت، 320 هەزار خێزان لە دابەشکردنی نەوت سوودمەند دەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت (سێشەممە 13-9-2022) لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لیژنەی سامانە سرووشتییەکان کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە وەزیری سامانە سروشتییەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بڕی 70 ملیار دینار تەرخانکراوە و 320 هەزار خێزان لە دابەشکردنی نەوت سودمەند دەبن.
هاوکات لەبارەی نرخی دابەشکردنی نەوتەکە ئاماژەی بەوەکرد، نرخەکەی دیارینەکراوە و هەفتەی داهاتوو نرخەکە دیاری دەکەن.