گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی فەرمی لەبارەی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان

2022.09.13 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی فەرمی لەبارەی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان

ناس کورد- 

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە بری قەرزەکانیان و ئەوەشی کە دەمێنێتەوە بخرێتەسەر هەژماری بانکی و لەوبارەیەوە چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 13-9-2022) ڕایگەیاند، "ڕاپۆرتێکمان ئامادەکردووە لە لیژنەی دارایی و تیایدا باسی چەند پرسێکمان کردووە، لەوانە پاشەکەوتی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران." 

 

بەوتەی زیاد جەبار، حکومەتی هەرێم 14 ترلیۆن دینار مووچەی فەرمانبەران قەرزارە، هاووڵاتیانیش هەشت ملیار دۆلار قەرزاری حکومەتن و دەڵێت، "لە ڕاپۆرتەکەدا داوامان کردووە (مەقاسە) لەنێوان ئەو دوو قەرزەدا بکرێت و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بۆیان بخرێتە جێگەی قەرزەکانی ئاو و کارەبا و پێشینەکان و قەرزی دیکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها ئەو بەشەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان کە دەمێنێتەوە هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دروست بکرێت و ئەو پارەیەی کە ماویانە بۆیان بخرێتەسەر هەژمارە بانکییەکە، ئێمە ناڵێین یەکسەر پارەکەیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، بەڵام کاتێک خرایەسەر هەژماری بانک ئەوا مسۆگەر دەکرێت." 

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، لە خاڵێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان کردووە کە چەند ساڵێکە راگیراوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتەکەیان لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ناردووەتە ئەنجومەنی وەزیران و داوایان کردووە سەرۆکی حکومەت یاخود جێگری سەرۆکی حکومەت بێنە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانن.