گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون

2019.08.10 - 22:08
دهۆک؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون
ناس کورد-   بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری پارێزگای دهۆک ژنێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوو. . ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە)، لەسەر ڕێگای کۆمەڵگەی باگێرا و ناحیەی زاویتە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا کرۆلای تەکسی پێکیانداداوە. . ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕووداوەکەدا ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. . ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی هاتووچۆ لە هەرێم، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار و 41 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 243 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە هەزار و 800 کەس برینداربوون. .