ناس کورد-
لەسەر سنوری نێوان ئازەربەیجان و ئەرمینیا، شەڕێكی قورس لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەستیپێكردەوە و و کوژراو و بریندار هەن، ئەمریكاش داوا دەكات شەڕ رابگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا (سێشەممە 13-9-2022) ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی ئازەربایجان بە تۆپ و چەكی قورس بنكە سەربازییەكانی ئەرمینیای لە شارەكانی گۆریس، سۆتك و یەرموك كردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیشیان بەكارهێناوە.
لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی ئازەرباجان، دەڵێت، "لە دوو شار هێزەكانی ئەرمینیا بەشێوەیەكی چڕ بنكە سەربازییەكانی تۆپباران كردووین و زیانی گیانیشمان هەیە."
هاوکات، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، داوا دەكات بەپەلە شەڕ راوەستێنن و دەڵێت، "چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربێجان شەڕ نییە و دانوستاندنە."