گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

2022.09.13 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە




ناس کورد- 

لە قوتابخانەیەکی سنوری بەردەڕەش بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، سەرەڕای قەیرانەکان نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت، هاوکات سوپاسی مامۆستایانیشی کرد کە بەهۆی قوربانیدانی ئەوانەوە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەڕەش لە وتارێکدا (سێشەممە 13-9-2022) ڕایگەیاند، " لە دوو ساڵی رابردوودا مامۆستایان قوربانیی زۆریان داوە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن، حکومەت بەردەوام دەبێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی پرۆسەی خوێندن."

 

ڕاشگەیاند، "پێویستە بەها بەرزەکانی پێکەوە ژیان لە کوردستان بپارێزرێن، بەشێک لە قەیرانەکان بە ئەنقەست بۆ هەرێمی کوردستان دروستکراون، تاوەکو لە پێشکەوتن رایبگرن."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵمان داوە ژێرخانێکی ئابوریی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان دروستبکەین، دەمانەوێت ئابورییەکمان هەبێت دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییان دروست بکات."

 

ئەمڕۆ سێشەممە 13-9-2022 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 قوتابی دەستیپێکرد.