گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە بەرنامەى هەیە خزمەتى سەربازى زۆرە ملێ جێبەجێ بکات؟

2019.08.10 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پێشمەرگە بەرنامەى هەیە خزمەتى سەربازى زۆرە ملێ جێبەجێ بکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح   وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەى هێزەکانى لە ئاستێکى زۆر باشدا دەبینێت و لەو روانگەیەوە رەتیدەکاتەوە هیچ پلانێکی هەبێت بۆ جێبەجێکردنی خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ لە هەرێمی کوردستان و هێزى یەدەگیان ناوێ.   . لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کوردی راگەیاند:"وەزارەتی پێشمەرگە هیچ پلانێکى نییە بۆ جێبەجێکردنی سیستمی سەربازی زۆرە ملێ لە هەرێمی  کوردستان". . وتیشی، ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئێستادا زۆرە، پێویست بەوە ناکات لەڕێگەی سیستمی سەربازی زۆرەملێوە ئەوەندەی دیکە ژمارەی هێزە چەکدارەکانمان زیادبکەین. . جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە روونیکردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا سەرقاڵی بەرنامەی چاکسازییە بۆ چۆنێتی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە گوێرەی پێوەرە جیهانییەکان بە سەرپەرشتی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش. . خزمەتی (سەربازی زۆرە ملێ) لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهان کاری پێدەکرێت، عێراقیش لە سەرەتای  درووستبوونییەوە لەساڵی1921 تا ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سیستمی زۆر بەسەربازکردن ( التجنید الالزامي) جێبەجێکردوە، بە گوێرەی ئەو سیستمەش، هەر گەنجێک تەمەنی بگاتە 18 ساڵ دەبێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو خزمەتی سەربازی لە نێو سوپای وڵاتەکەی  ئەنجامبدات کە پێیدەوترێت خزمەتکردنی ئاڵا. .