گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وردەکاریی ڕێگری هێزێکی چەکدار لە لیژنەیەکی حکومەت و پەرلەمان

2022.09.12 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی ڕێگری هێزێکی چەکدار لە لیژنەیەکی حکومەت و پەرلەمان

ناس کورد-

هێزێکی چەکدار بە چەک رێگری لە لیژنەیەکی حکومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رزگار محەمەد نەگڕەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان و کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (12ی ئەیلولی 2022) ئاماژەیان بەوەکرد، "لەگەڵ تیمێکی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەردانی دەروازەی پەروێزخانیان کردوە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مەڵبەندی قەپانەکان کە بەپێچەوانەی یاساوە کاردەکەن، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەماندا لە بازگەیەکی هێزێکی چەکدار کە ناسنامەکەیان رون نەبوە، بەشێوازێکی ناشرین و هەڵسوکەوتی نایاسایی ویستیان ڕێگەمان لێبگرن و داوای پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرد، بۆیە ڕووبەڕوویان بووینەوە و ڕێگامان نەدا هیچ هەنگاوێک بنێن.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی ئێمە خۆمان ناساندوە و وتومانە قسە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەین، بەڵام ئەو هێزە وتویانە ئێمە فەرمان لەوان وەرناگرین و تەنها فەرمان لە لە سەرۆکی یەکێتی وەردەگرین.