گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چەند بەرپرسێک لە پارێزگای دهۆک دەگۆڕدرێن

2022.09.12 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بەرپرسێک لە پارێزگای دهۆک دەگۆڕدرێن

ناس کورد-

لە سنووری پارێزگای دھۆک ژمارەیەک بەڕێوەبەر و بەرپرسێکی ئیدارەی سنوورەکە ئاڵوگۆڕیان پێ کراو و میدیای فەرمیی پارتیش دەڵێت، ئەوانە پێشتر متمانەیان لە ئەنجوومەنی پارێزگا وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی خۆیەوە (12ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، "چەند ڕۆژێکە گۆڕانکاری لە ژمارەیەک بەڕێوەبەر و بەرپرسی یەکەی کارگێڕیی سنووری پارێزگای دھۆک کراوە و لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و قایمقامی ئاکرێش گۆڕدراوە، بەڵام بەپێی یاسا ئەگەر بۆ جاری یەکەم ئەو بەرپرسانە دەستبەکار بن، ئەوە پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە متمانەیان پێ بدرێت."

 

سەرچاوەکە گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی ئەو گۆڕانکارییە تەنیا لە نێوان ئەو بەڕێوەبەرانە بووە کە پێشتر متمانەیان وەرگرتووە، نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا، تەنیا ئەگەر بەڕێوبەری نوێ دەستبەکار ببێت پێویستی بە دەنگدانی ئەنجوومەنە".

 

لەبارەی گۆڕانکاری لە بەرپرسانی دیکەی پارێزگای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: " بڕیارە ژمارەیەک کەسی نوێ دەستبەکار ببن، بەڵام پرۆسەکە دیارە بە قۆناغە و ئێستا تەنیا ئاڵوگۆڕە، پێشبینی دەکرێت چەند بەرپرسێکی نوێ وەک قایمقام و بەڕێوەبەر دەستبەکار بن، بەڵام ھێشتا ڕێکارەکان تەواو نەبوون".