ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، سزای ئەو پۆلیسەیان داوە کە دەستدرێژی کردووەتەسەر ماتۆڕسکیلێک و لێی داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (12ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەتیایدا دەردەکەوێت کەکارمەندێکی هاتووچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیەک، بۆیە بەڕێز بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بڕیاری بەدواداچونی بۆئەو ڕوداوە دەرکرد ،وەلەلێکۆلینەوە دەرکەوت کەڕوداوکەهەفتەیەک بەرلەئێستا بووە و لە کاتێک بووە کە کارمەندەکە لە ئەرک بووە، هاوڵاتیەکە جنێوی پێداوە و هێرشی کردووەتەسەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێسەندراوە، وەکارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لە هاولاتیەکەی داوە".
دەشڵێت، "لەبەرئەوەی ڕێنمایی ئێمە بۆ هەموو کارمەند و ئەفسەرانمان ئەوە بووە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر، چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لە هەموو حاڵەتەکان، و ئەو کارمەندەش ئەو ڕێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە، بۆیە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەر کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی و لە شوێنەکەی خۆشی گواسترایەوە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، "ئێمە لێرەوە دڵنیای هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوا ئێمە لە خزمەتی ئەوانداین و بەهیچ شێوەیەک ولەژێر هیچ بیانویەک ڕێگابەکەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر، وەداوای لێبوردنیش لەوهاوڵاتیەدەکەن ئەگەر بێ ڕێزیشی بەرامبەر بەکارمەندی ئێمە کردبێت."