ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار هۆشدارى دەداتە قوتابخانەکان لەبارەى یەکپۆشى خوێندکاران و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت خوێندکاران ناچار بکرێن بە پۆشینی سەدرییە یان پانتۆڵ یان تەنورە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (12-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هەر قوتابخانە و خوێندنگەیە پێچەوانەی ڕێنماییەکان کاربکات و خوێندکار ناچار بکات بە لە بەرکردنی سەدرییە یان پانتۆڵ یان تەنورە بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندن بەرپرسیار دەبێت لە کاتی هەر سکاڵایەک بۆ ئەو مەبەستە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری پەروەردەکەمان ئاگادار دەکەینەوە پێویستە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە تایبەت بەیەکپۆشی قوتابیان و خوێندکاران.
نابێت بەهیچ شێوەیەک قوتابیان و خوێندکاران ناچار بکرێن بەمەبەستی پۆشینی صدریە یان پانتۆڵ یان تەنورە بەپێچەوانەوە هەر قوتابخانە و خوێندنگەیە پێچەوانەی ڕێنماییەکان کاربکات و خوێندکار ناچار بکات بە لە بەرکردنی صدریە یان پانتۆڵ یان تەنورە بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندن بەرپرسیار دەبێت لە کاتی هەر سکاڵایەک بۆ ئەو مەبەستە.
هەروەها پێویستە قوتابیان و خوێندکاران پابەندبن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە تایبەت بەو ڕەنگانەی دیاری کراون بۆیان و نابێت لەو ڕەنگانە دووربکەونەوە کە لە ڕێنماییەکان هاتووە.
ئەو ڕەنگانەی دیاری کراون بۆ قوتابیانی پۆلی ۱ بۆ ٦ صدریە یان تەنورە یان پانتۆڵی ڕەساسی و قەمیس سپی.
پۆلی ۷ بۆ ۹ صدریە یان تەنورە یان پانتۆڵی نیلی و قەمیس سپی
بۆ خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی پۆلی ۱۰ بۆ ۱۲ صدریە یان تەنورە یان پانتۆڵی ڕەش و قەمیس سپی.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار