ناس کورد-
سامان حسێن، سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامان ڕایگەیاند، هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێن و پڕۆژەکە یەکێکە لەو 55 ڕۆژەی کە لەم هەفتەیەدا کارەکانی تەواوکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان حسێن (دووشەممە 12-9-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "پڕۆژەکە ئەمڕۆ ڕەوانەی هەولێر کرا بۆ ڕەزامەندیدان لەسەری کە پێکهاتووە لە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بەبێ پێشەکی و بە قیستی 30 بۆ 40 هەزار دینار دەبێت، ئەوەش لە مووچەی کەمئەندامییەکەیان دەبڕدرێت."