ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لەبارەی دەرکەوتنی بەڕێوەبەرە ژنەکەی مزگەوتەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوا کراوەتەسەر ناوبراو، بەڵام ئەم خاتوونە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم و هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندنێک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافەوە
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکمان لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی ، چەمچەماڵ ، شارەزوور بۆ چارەسەر و گرفتەکانی مزگەوتەکان لە ڕووی ئیدارییەوە هەندێ پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین خاتوو جیلان دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و دوور لە پرەنسیپی ڕۆژنامەگەری ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەم خاتوونە بەڕێزە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ڕەخنانەی کە گرتوویانە بۆ ئەم بەڕێزە هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئەوقافی گشتی