ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە کردووە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (دووشەممە 12-9-2022) ڕایگەیاند، دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان كرا."
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لە بەیانییەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) و دەڵێت، " پێویستە دەرچووان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە."
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو."