گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

تەقەکەرێک لە سلێمانى دەستگیركرا

2022.09.12 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
تەقەکەرێک لە سلێمانى دەستگیركرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (12-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبار (د، ق، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406/31 ڕاگیراوەو تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە هاوڵاتییەك لە قەزای كەلار، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار دەكرێتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو.

 

دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەلارەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك لەقەزای كەلار تەقەی لەهاوڵاتییەك  كردووەو هەڵاتووە، گومانیان دەكرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت ، دەستبەجێ‌ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی ڕاسپارد كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی  تۆمەتبار.

سەرەنجام توانرا  لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتباری هەڵاتوو  دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە .

 

لەئێستادا تۆمەتبار (د، ق، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406/31 ڕاگیراوەو تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە هاوڵاتییەك لە قەزای كەلار ، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار دەكرێتەوە .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

May be an image of 1 person, standing, car, outdoors and text