گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمەریکا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت دەدات

2022.09.12 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا دەدات، ئەوەش بەهۆی سزاكانی سەر رووسیاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جانێت یلین، وەزیری خەزێنەی ئەمریكا (دووشەممە 12-9-2022) رایگەیاندووە، بەهۆی سزاكانی سەر روسیاوە ئەگەری هەیە لە وەرزی زستاندا نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەكێتی ئەوروپا كڕینی زۆرینەی نەوتی ڕووسیای لە وەرزی زستاندا ڕاگرت، هەروەها گواستنەوەی نەوتیشی لە رێگەی ئاوییەوە قەدەغە كردووە، ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.

 

وەزیری خەزێنەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا متمانەیان بە كاریگەری "دیاری كردنی سەقفی نرخەكان" هەیە. 



لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە دەوروبەری 92 دۆلار و بەرمیلێک خاوی تەكساسیش لە دەوروبەری 85 دۆلار مامەڵەیان پێوەدەکرێت.