ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ناتوان به ته‌نها بڵێین هه‌موو مانگێک مووچه‌ی مامۆستایان به‌بێ دواكه‌وتن ده‌ده‌ن، دەشڵێت، لە 14ی مانگ بۆماوەی سێ ڕۆژ باسی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ قوتابیان دەکرێت و دواتر پشووی دێته به‌رده‌م، دوای ئه‌وه ده‌وامی خوێندن ده‌ست پێده‌كات به‌ته‌واوه‌تی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە پرۆسەی خوێندن لە 13ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و بەگوێرەی پلانێکی وەزارەتی پەروەردەش سێ ڕۆژی سەرەتای بۆ ئامادەکردنی خوێندکارانە.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 12-9-2022) بە دەنگی ئەمەریکای وت، "ئه‌و سێ ڕۆژه بۆ ئه‌وه‌یه كه مامۆستاكان له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كاندا قسه‌بكه‌ن و دابه‌شیان بكه‌ن و ڕایانبهێنن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک ڕێنمایی و كۆمه‌ڵێک یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه به قوتابیه‌كانیان بڵێن، هەروەها دروستكردنی هه‌ستی ئینتیمای نیشتیمانی له‌لای قوتابیان و باسكردنی دۆخی كوردستان و دۆخی عێراق له‌مكاته‌ی ئێستادا، ئه‌و سێ ڕۆژه له 14 ی مانگه‌وه ده‌ست پێده‌كات دواتر پشووی دێته به‌رده‌م، دوای ئه‌وه ده‌وامه‌كه ده‌ست پێده‌كات به‌ته‌واوه‌تی. "
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئەو باسەیان بۆ دەکرێت، یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ڕێكبخرێته‌وه، چونكه هه‌تا ئێستا به ته‌واوه‌تی ژماره‌ی قوتایبانی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌لای ئێمه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه قوتابخانه‌كان هه‌موویان ئاماده‌كاریان كردووه بۆ چۆنیه‌تی ڕێكخستنه‌وه و دابه‌شكردنی كورسیه‌كان و پۆله‌كان و ژماره‌ی قوتابیان و ئه‌و شتانه له‌وانه‌یه ناڕه‌حه‌ت بێت باسی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ پۆله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی بكرێت، به‌ڵام ئه‌و پلانه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی باش قوتابیه‌كان ڕابهێنرێن كه له‌كوێ ده‌ژین و وڵاته‌كه‌یان كوێیه و چ ماف و ئازادییه‌كیان هه‌یه و چ شتێک هه‌یه؟ كه ئه‌م نیشتیمانه به‌ره‌وپێشه‌وه ببات؟"
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هه‌وڵده‌دین ئه‌و ساڵنامه‌یه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ی قوتابیان یه‌ک ڕۆژیشیان نه‌فه‌وتێت، پار و پێرار كێشه‌ی كۆرۆنا وایكرد كه به‌شێكی زۆری مهنهەجمان لابرد له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابیان ده‌وامیان نه‌كردبوو ئه‌مساڵ ئه‌و پلانه‌ی كه دامانناوه ئه‌گه‌ر دۆخێكی (ئیستیسنائی) ڕوونه‌دات، ئێمه سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه پلانه‌كه خاڵ به‌خاڵ جێبه‌جێ بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قوتابیان به‌ته‌واوه‌تی مهنهەجهكهیان ته‌واو بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی چاک ساڵی خوێندنیان ته‌واو بكه‌ن. "
هاوکات لەبارەی ئەوەی چی‌یان كردووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن، کە بایكۆتكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن دروست نەبێت بەهۆی نەبوونی موچەوە ببێتە هۆی داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن؟لە وەڵامدا بریکاری وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، "مامۆستایان به‌شێكی دابڕاونین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌كو چۆن هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان پێویست شایسته‌ی دارایی كارمه‌ند و كارگوزارهكانیان بده‌ن ئێمه‌ش هه‌مان سیاسه‌تمان هه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تدایه، ئێمه ناتوانین به ته‌نها بڵێین هه‌موو مانگێک مووچه‌ی مامۆستایان به‌بێ دواكه‌وتن ده‌ده‌ین، چونكه ئه‌وه سیاسه‌تی حكومه‌ت دیاریده‌كات، به‌ڵام ئه‌و پلانه‌ی كه ئێستا هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئێمه ده‌یبیستین ئه‌وه‌یه كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌درێت له‌كاتی خۆیدا هه‌موو كه‌سێک شایسته‌ی دارایی خۆی وه‌ربگرێت."