گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو داواکارى

پارێزەرانى بافڵ تاڵەبانى وردەکاریی سکاڵاکەى لاهور شێخ جەنگى ئاشکرادەکەن

2022.09.11 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزەرانى بافڵ تاڵەبانى وردەکاریی سکاڵاکەى لاهور شێخ جەنگى ئاشکرادەکەن

ناس کورد-

 

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجى رۆژانه‌ى، لەگەڵ 102 ملیۆن دینارى ترى بۆ دامه‌زراوه‌ كه‌سییه‌كانى كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیی ئه‌و كارده‌كه‌ن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمەکە (11-9-2022) لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، له‌ ئێستادا دۆسیه‌كه‌ هه‌ر له‌ دادگاى سلێمانییه‌ و ته‌نیا بۆ وردبینى ره‌وانه‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ كراوه‌ و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ بڕیارى كۆتایی درا ده‌رده‌كه‌وێت دۆسیه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شارێكى تر یان نا.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

‎به‌ڕێزان، به‌پێویستمان زانى ورده‌كارى ئه‌و دۆسیه‌ یاساییه‌ى كه‌ لاهور جه‌نگى بورهان جوڵاندوویه‌تى به‌مه‌به‌ستى داواكردنى 150 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجى رۆژانه‌ى نووسینگه‌كه‌ى و 102 ملیۆن دینارى دیکە بۆ خه‌رجى دامه‌زراوه‌ كه‌سییه‌كانى له‌ داهاتى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، تاوه‌كو ناوه‌ڕۆكى دۆسیه‌كه‌ لاى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى یه‌كێتى روون بێت و به‌رچاوڕوونبن پێى:

 

‎خۆشه‌ویستان، ناوه‌ڕۆكى دۆسیه‌ یاساییه‌كه‌ كه‌ له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌یه‌ له‌م دوو خاڵه‌ى خواره‌وه‌ پێكهاتووه‌:

 

‎یه‌كه‌م: پاش ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوودا دۆسیه‌كه‌ له‌ دادگاى كه‌رخى به‌غداوه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ دادگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى ئه‌یلول، پرۆسه‌ى دادبینى دۆسیه‌كه‌ له‌ دادگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ماوه‌ى رابردوودا پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى بورهان داواى له‌ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ كردووه‌ دۆسیه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ شارێكى تر، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ئێستادا دۆسیه‌كه‌ هه‌ر له‌ دادگاى سلێمانییه‌ و ته‌نیا بۆ وردبینى ره‌وانه‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ كراوه‌ و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ بڕیارى كۆتایی درا ده‌رده‌كه‌وێت دۆسیه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شارێكى تر یان نا.

 

‎دووه‌م: له‌ناو دۆسییه‌كه‌دا لایه‌نى داواكار كه‌ پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى بورهانه‌ داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجى رۆژانه‌ى و داواشده‌كات 102 ملیۆن دینارى ترى بۆ خه‌رج بكرێت بۆ دامه‌زراوه‌ كه‌سییه‌كانى كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیی ئه‌و كارده‌كه‌ن.