گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

دەرفەتى خوێندن لەچوار زانکۆى هەرێم بۆ دەرچوانى ئامادەیی راگەیەنرا

2022.09.11 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
دەرفەتى خوێندن لەچوار زانکۆى هەرێم بۆ دەرچوانى ئامادەیی راگەیەنرا

ناس کورد-



پرۆگرامی سكۆلەرشیپ لە ناوخۆدا "هەلەكانی رەخساندنی ئاشتی لە رێگەی پەروەردەوە لە عیراق"، پشتگیری دەرچوانی ئامادەیی دەكات بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پرۆگرامەكە بەردەستە بۆ ئەو كاندیدانەی كە وەردەگیرێن لە یەكێك لە بەشە دیاریكراوە چوارساڵییەكانی بەكالۆریۆس بۆ ساڵی ئەكادیمی 2022بۆ 2023 لە زانكۆكانی سلێمانی، زانكۆی كاسۆلیك لە هەولێر، زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێرو زانكۆی دهۆك، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى زانکۆى سلێمانى.

 

سكۆڵەرشیپەكە دەبەخشرێت لە یەكێك لەم بەشانەی خوارەوەدا:

 

یەكێك لەم بەشانەی خوارەوەدا:

 

*كۆلێجی كشتوكاڵ/ زانستی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆری

*كارگێڕی و بازرگانی

*زانستەژینگەییەكان

*تەندروستی و كۆمەڵ

*تەكنەلۆجیای زانیاری

*شیكاری نەخۆشییەكان

 

گروپی دیاریكراو بۆ سكۆڵەرشیپەكان خوێندكارە شاریستەكانی ئامادەیین كە توشی بەربەستی ئابوری و كۆمەڵایەتی دەبنەوە لە بەدەستخستنی بروانامەی بەرزتردا، بەتایبەت پێشكەشكارەكان لە ڕەگەزو ئاینە جیاوازەكان (كەمە نەتەوایەتییەكان)، پەنابەرەكان و ئاوارەكان و ئاوارە گەڕاوەكان ، لە 50% ی ئەم سكۆڵەرشیپە دەدرێت بە ژنان.

 

دواكات بۆ پێشكەشكردن 26-9-2022

01(28).jpg02(27).jpg03(18).jpg