ناس کورد-
وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم رایگەیاند، ئاوات جەناب به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت، دواى ئەوەى رۆژی پێنجشه‌ممه دۆخى تەندروستى تێکچوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى وەزارەتەکە (11-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە "له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ئاوات جه‌ناب نوری جێگیره، بەڕێزیان له ته‌ندروستییه‌كی باشدایە و ژیانی ئاسایی خۆی به‌ڕێده‌كات".
دەقى رونکردنەوەکە"
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2022/9/8، دۆخی ته‌ندروستی به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابوری تێكچوو, به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 2022/9/11، به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت. لێرەوە سوپاسی ئه‌و بەڕێزانە ده‌كه‌ین كه له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی جه‌نابی وه‌زیریان كرد و به‌ته‌له‌فۆن هه‌واڵیان پرسیووه.
له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری جێگیره، بەڕێزیان له ته‌ندروستییه‌كی باشدایە و ژیانی ئاسایی خۆی به‌ڕێده‌كات.