گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێک لەبارەی قەرزەکانی کارەبا دەرچوو

2022.09.11 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لەبارەی قەرزەکانی کارەبا دەرچوو

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئاسانکاری کردن بڕیاریک لە بەرژەوەندی هاوولاتیان لە سنوری ئیدارەی سۆران درا کە تایبەتە بە پارەی کارەبا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران (یەکشەممە 11-9-2022) ڕایگەیاند، "ئاگاداری گشت هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە ئەوانەی قەرزی کارەبایان لە ئەستۆیە دەتوانن پارەی کارەبای خۆیان بدەن تەنها ئەوەی ئیستا بۆیان هاتووەتەوە، واتە ئەم مانگە چەندیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن ئەوەندە بدەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها ئەوەی لەتوانایدا هەیەوە نابێتە بارگرانی دارایی بۆی دەتوانێت بڕێک لە قەرزیش بگەرێنیتەوە بۆ ئەوەی قەرزی کەم بێتەوە، ئەم بریارە بۆ ئاسانکاری گەراندنەوەی قەرزی هاوبەشانە بۆ ئەوەی نەبێت گرفتی دارایی."