گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتى و سوننەکان هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ سەدر ’’جێدەهێڵن’’

2022.09.11 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى و سوننەکان هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ سەدر ’’جێدەهێڵن’’

ناس کورد-

 

مشعان جبوری پەرلەمانتارى دورخراوە لەپەرلەمانى عێراق وردەکارییەکانی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەری راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبوری (11ی ئەیلوولی 2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "رێککەوتنی نێوان پارتی و سەروەری لەسەر پێویستى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە ساڵی 2023، پێش پێکهێنانی حکومەتێک بە دەسەڵاتی تەواوەوە، ئەمەش بە واتای ڕۆیشتنیان دێت لە هاوپەیمانی ڕزگارکردنی نیشتیمان، کە ئەوانی لەگەڵ سەدر کۆکردبووەوە".

 

دەشڵێت "هەروەها ئەوان رێکەوتوون کە ئه‌و كه‌سه‌ی حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنێت، مسته‌فا كازمی بێت".

 

پێشتر نوسینگەى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان (١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی، بە یاوەری سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری خەمیس خەنجەر، لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەتەوە".  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەكەدا هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق  پێویستیی پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆی بنیاتنەر كردووە؛ بۆ زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت، هەروەها پەیڕەوکردنی شێوازی دەستووری و یاسایی بۆ زاڵبوون بەسەر قۆناغی ئێستا.  

  

هه‌روه‌ها جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ لەسەر گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دوای ئاماده‌كردنی مه‌رجه‌ یاساییه‌كان و پێداویستیه‌كانیان به‌پێی میكانیزمه‌ ده‌ستوورییه‌كان، پێش پێکهێنانی حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت،  لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەرلەمان لە کارەکانی تا وادەی هەڵبژاردن، ئەوەش بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌.  

  

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردنی بنیاتنەر لە یەکگرتنەوەی بۆچوونەکان لەنێوان هەموو لایەنەکان، گرتنەبەری هەر هەنگاوێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی بکات، بەشداربێت لە ئاشتی کۆمەڵگا، و پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندی هاوڵاتیان". "  

  

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "هاوپەیمانی سەروەری و پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش و وەرگرتنی هەڵوێستی هاوبەش کردووەتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی دەکات".  

  

لە بەرامبەردا لایەنەکانى چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئاستى میدیا پێشوازییان لەو هەڵوێستە هاوبەشە کرد، وەک ڕێگەیەکی دەربازبوون لە بنبەستى سیاسی.