ناس کورد-
هەفتەی ڕابردوو کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ خۆشەویستەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ئەو کچە ناوی فەرزانە ئیبراهیم زادەیە و بەهۆی ئەوەی کەسوکاری ڕێگەیان نەداوە لەگەڵ ئەو کوڕەی خۆشیویستووە هاوسەرگیری بکات، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنەماڵەی فەرزانە بەهۆی کەمیی تەمەنی ناوبراو ڕێگەیان نەداوە هاوسەرگیری بکات.