گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

هەوایەکی وشک و سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.. پایز دەستپێدەکات

2022.09.11 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
هەوایەکی وشک و سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.. پایز دەستپێدەکات

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، کۆتایی ئەم هەفتەیە بارستە هەوایەکی وشک و سارد عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشی پایزە دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لە رۆژی چوارشەمەوە ١٤-٩-٢٠٢٢ بارستە ھەوایەکی وشک و سارد لە ناوچەکانمان نزیک دەبێتەوە کە سەرەتای کاریگەرییەکانی بە نزمبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکبوونی با بەخێرای ٢٠ تا ٤٠ کم/س و ئەگەری کەمێک خۆڵبارین بۆ ماوەیەکی کورت لە ئێوارە و شەوی چوارشەممەدا هەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی پێنجشەمە و ھەینی کۆتایی ئەم ھەفتە سەنتەری ئەم ھەوا وشک و ساردە بەتەواوی دەگاتە ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئێستا نزیکەی ٥ تا ٦ پلەی سەدی نزمدەبنەوە و دەستپێکی کەشێکی پایزە دەبێت لەناوچەکەدا. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕو، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە لە نێوان ٣٢ بۆ ٣٣ پلە، ھەولێر لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پلە، دھۆک لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٤ پلە، ھەڵەبجە لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٤ پلە، کەرکوک لەنێوان ٣٥ بۆ ٣٦ پلە، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لەنێوان ٣٧ بۆ ٣٨ پلە، ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٤ پلە، ئیدارەی سۆران لەنێوان ٣١ بۆ ٣٢ پلە و لە ئیدارەی زاخۆ لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پلە دەبێت.