ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە داواکاریی دواخستنی پرۆسەی خوێندن بەهۆی گەرماوە قبوڵ بکەن و دەڵێت، حسابی هەموو شتێک کراوە و پێنج هەزار موبەریدەش بۆ ناوەندەکانی خوێندن کڕدراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامێکدا لەبارەی دواخستنی پرۆسەی خوێندن، د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم (یەکشەممە 11-9-2022) ڕایگەیاند، "سلاو، پار ١٤ی ٩ دەوام بوو، ئەمسال ١٣ی ٩، نازانم بۆ پار ئەو داواکارییە نەبوو، ئینجا پرسیارێک ئەی مانگی ٦ و ٧ گەرم نییە ؟ ئایا گونجاوە مانگی ٦ دەوام بمێنێتەوە؟ سەیری ساڵنامەی خوێندن بکەن مراعاتی هەموو شتێک کراوە کە پێش ٢٥ ی ١٢ وەرزی یەکەم بە تاقیکردنەوەکانیشەوە تەواو بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " نزیکەی پێنج هەزار موبەریدەش کڕدراوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، لەکۆتاییدا دەڵێم، سەیری پێشبینی کەشوهەوای تا ٢٠ رۆژی دیکەش بکەن پلەکانی گەرما هەمان پلەن، پلەیەک کەمتر یان زیاتر."