ناس کورد-
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دۆسیەی دادگایی لە نێوان هاوسەرۆکدا بووە و دۆسییەکە لە سلێمانییەوە گوازراوەتەوە بۆ هەولێر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا عەلی حەمەساڵح (یەکشەممە 11-9-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دۆسیەی دادگایی لە نێوان هاوسەرۆکدا بووە (بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی) یەکێکیان سکاڵای تۆمارکردووە و داوای مەسروفاتی لەوی دیکە کردووەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " جگە لە نوسینگەی تایبەت و ستافی مووچە و پاسەوان، خەرجی یەک ڕۆژ بە ١٥٠ ملیۆن دنراوە، ئەگەر ئەوی دیکەش هەمان خەرجی هەبێت، واتە ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەک ڕۆژ."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەمڕۆ دۆسیەکە لە سلێمانیەوە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر."