ناس کورد-
ئەژی ئەمین، کە خۆی وەک سەرۆکى ئاژانسى پاراستن و زانیارى/زانیارى دەناسێنێت، بەڵام سەرۆکی یەکێتی بە دوورخراوە ناوی دەبات، چیرۆکی کارێکی خۆی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "تاوەکو ئێستاش دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگریەکانمان لە کوردستان بەردەوامین لەو پڕۆسەیە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی نوسینەکەی ئەژی ئەمین:
لەپاش ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر هەستاین بە دامەزراندنی گروپی دژە تیرۆر (سی تی جی) بە سەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال و سەرۆکایەتی بەڕێز هەڵۆ برایم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی وەکو جێگری و ئەندامێتی برای بەڕێزم کاک شێخ لاهور و مامۆستا ئەژی ئەمین و کاک ڕۆژ بەهجەت و کاک سمکۆ هەڵمەت و کاک شوان فەوزی کاک باوەنور کەرکوکی و کاک پۆڵاد شێخ جەنگی و فەرماندەکانی دژەتیرۆر برای بەڕێز جەمال ڕەش هەڵەبجەیی و خوالێخۆشبوو حەسەن فارس. لەو ڕێگەیەوە هەوڵی بێوچانمان داوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم. تاوەکو ئێستاش دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگریەکانمان لە کوردستان بەردەوامین لەو پڕۆسەیە.
لە ساڵیادی هێرشە تیرۆریستیەکانی ١١ی سێپتەمبەردا، لەگەڵ هاوپەیمانانمان بەردەوام دەبین بۆ ڕیشەکێش کردن و کۆتاییهێنان بە تیرۆریزم و ئەو هێزانەی بە خوێندنەوەی هەڵە بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەیانەوێت شەرعیەت بدەن بە کردەی نامرۆڤانەو بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی بێتاوان.
سەری ڕێز دادەنەوێنم بۆ قوربانیانی هێرشە تیرۆریستیەکانی ١١ی سێپتەمبەر و هەموو شەهیدانی دەستی تیرۆر و ئەوانەی لە ڕێگای ڕزگاری کوردستان خۆیان بەخت کردووە.
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەوانەی بەردەوامن لە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان.