گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی ئاشکرا کرا

2022.09.11 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

 

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئامادەن پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەستی یەکێتی بکەنەوە، یەکیتیش دەڵێت، "گۆڕان بە فەرمی هیچی بە ئێمە نەوتووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارزان شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان (یەکشەممە 11-9-2022) بە ڕووداوی وت، "ئامادەییمان دەربڕیوە پۆستی پارێزگاری سلێمانی بدەینەوە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  یەکێتی تاوەکو ئێستا کەسێکیان یەکلانەکردووەتەوە، هەربۆیە ئێمە چاوەڕوانی ئەوانین".

 

هاوکات هسەباح فەتاح، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "تاوەکو ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی بە ئێمەی نەوتووە کەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی دیاری بکەین".