ناس کورد-
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی نوێی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی بڵاوكرده‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایی (یەکشەممە 11-9-2022) ڕایگەیاند، "سبه‌ى دووشه‌ممه، له هۆتێل (ڕۆتانا)ى هه‌ولێر، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی (PPMIS)، کە بە هاوبەشی لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان، دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کراوە، لە پێناو بەرەوپێشبردنی کارگێڕیی خانەنشینیی حکوومی بەڕێوە دەچێت."
بەگوێرەی سیستمە نوێیەکەی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی، دواى ئه‌و سیسته‌مه به فایل و كاغه‌ز كار ناكرێت، هه‌موویان ده‌كرێنه ئه‌لیكترۆنى له هه‌ر 14 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینى.