گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵهاتووانی زیندانی قەنات لە بەغدا دەستگیرکرانەوە.. سێ کەسیان ماوە

2019.08.10 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵهاتووانی زیندانی قەنات لە بەغدا دەستگیرکرانەوە.. سێ کەسیان ماوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، 3ى ئاب، 2019، لە دۆخێکی تەموژاویدا 15 زیندانی لە یەکێک لە زیندانەکانی شاری بەغدا هەڵهاتن، ئەمڕۆ شەممە، وەزراتی ناوخۆیی عێراق ڕایاگەیاند، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە زۆربەی زیندانییە هەڵهاتووەکان دەستگیر بکەنەوە. سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان توانیان یەکێکی دیکە لە هەڵهاتووانی زیندانی "قەنات" لە بەغدا لە گەرەکی بەغدای نوێ دەستگیربکەن، ژمارەی ئەو هەڵهاتووانەی کە تائێستا ماون و دەستگیرنەکراون، تەنها سێ کەسن لە کۆی 15 زیندانی."   ڕۆژی شەممەی ڕابردوو3ى ئاب، 15 زیندانی کە بە تومەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیندانی کرابوون، لە بەندینخانەی "قەنات" کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدا بە شێوەیەکی سەرسورهێنەر بێ ئەوەی  کەس ڕێگریان لێبکات هەڵهاتن، دوای ڕووداوەکەش بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق، بەرپرسانی ئەو بەندینخانەیە سزادران ولە کارەکانیان دوورخرانەوە.