گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار و دینار

فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کەمی کردووە

2022.09.11 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کەمی کردووە

ناس کورد-

هەفتەی ڕابردوو فرۆشی دراوی قورس لەلایەنی بانکی ناوەندیی عێراقەوە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە، بەڵام کەمتر بووە لە هەفتەی پێشووتر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاماری فەرمیی بانکەکە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، واتە لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە بۆ پێنجشەممەی ڕابردوو، بڕی یەك ملیار و 150 ملیۆن و 204 هەزار و 624 دۆلار خراوەتە بازاڕ، واتە ڕۆژانە 230 ملیۆن و 40 هەزار و 924 دۆلار بووە، بەڵام بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی 5.7% كەمیكردووە.

 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لەو هەفتەیەدا ڕۆژی پێنجشەممە بووە کە 240 ملیۆن و 58 هەزار و 250 دۆلار بووە، کەمترینیش ڕۆژی دووشەممە بووە کە تێیدا 201 ملیۆن و 113 هەزار و 441 دۆلار فرۆشراوە.

 

نرخی یەک دۆلار لە بانکی ناوەندی بریتییە لە هەزار و 460 دینار.