ناس کورد-
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه، هیچ لایه‌نێك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له پارتی كردبێت له په‌رله‌مانی عێراق بكشێته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای حزبەکەی (10ی ئەیلولی 2022) ڕاگه‌یاند، هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌كردووه له په‌رله‌مانی عێراق بكشێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌و جۆره داواكارییانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌مان بكرێن، نه‌ك له رێگه‌ی بڵاوكراوه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات، رۆژی چوارشەممەی رابردووش دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی تاوتوێکردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ره‌تكرده‌وه.